Skip to main content
پۆدکاستی گەلاوێژ

پۆدکاستی گەلاوێژ

By Rebeen Majeed

پۆدکاستێکی هەفتانەیە لەلایەن ڕێبین سەربەستەوە پێشکەش دەکرێت، یەکێکە لە بەرهەمەکانی نووسینگەی سپارک، لە پێناو بەخشین و ئاڵوگۆڕی زانیاری دەربارەی کارگێڕی کار و بازاڕدۆزی. ئەڵقەی 12 کۆتا ئەڵقەیە و پۆدکاستی گەلاوێژ وەستێنراوە.
Available on
Apple Podcasts Logo
Google Podcasts Logo
Pocket Casts Logo
RadioPublic Logo
Spotify Logo
Currently playing episode

ئەڵقەی 12 - بەڕێوەبردنی پەیوەندیی کڕیار

پۆدکاستی گەلاوێژSep 06, 2023

00:00
37:45
ئەڵقەی 12 - بەڕێوەبردنی پەیوەندیی کڕیار

ئەڵقەی 12 - بەڕێوەبردنی پەیوەندیی کڕیار

ئەمە کۆتا ئەڵقەی پۆدکاستی گەلاوێژە بەناوی (بەڕێوەبردنی پەیوەندیی کڕیار). باسمان لەوە کردووە ئەو تەکنۆلۆجیایە چۆن دەتوانێت هاوکارییت بکات، لە دروستکردنی پەیوەندییەکی پتەو لەگەڵ کڕیارەکانت. بۆچی سەردەمی (مارتێک)ە و دەبێت لە کارەکەتدا دەرگای بۆ بکەیتەوە. هەروەها سێ ڕووبڕکێ بەناوبانگەکە کامانەن لەم سەردەمەی بازاڕدۆزی.

Sep 06, 202337:45
ئەڵقەی 11 - ژمێریاریی بۆ کارە بچووکەکان

ئەڵقەی 11 - ژمێریاریی بۆ کارە بچووکەکان

لەم ئەڵقەیەدا ئاشنادەبن بە ژمێریاریی بۆ کارە بچووکەکان. ئەگەر بە کورتی پێناسەی ژمێریاریی بکەین دەڵێین: ژمێریاریی گرنگترین بوارە لە بەڕێوەبردنی هەموو کۆمپانیا و ڕێکخراوێک، زانستێکە بەبێ ئەو هیچ کارێک ناکرێت، بریتییە لە تۆمارکردن و ڕێکخستن و شیکردنەوە و پیشاندانی ئەنجامی هەموو چالاکییە داراییەکان. دەبێت بزانین زانستەکە قووڵە و خۆی بریتییە لە پیشە و ڕێگایەکی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە. ئەوەی ئێمە لەم ئەڵقەیە باسی دەکەین بریتییە لە ئاشنابوون بە خاڵە سەرەتاییەکان، تا بتوانین بەرچاوڕوونییەک بدەین بە خاوەن کارە بچووکەکان. بەبێ ژمێریاریی هەنگاونانت سەخت دەبێت و ناتوانین بڕیاری گرنگی کارگێڕیی بدەیت. بۆیە پێشنیاری ئەوە دەکەین هەرگیز نەوەستیت لە فێربوونی تەواوی بوار و یاساکانی ژمێریاریی، هەرچەند فێربییت لەم زانستە زیاتر سوودت پێدەگەیەنێت. هەر سەرچاوەیە و سوودەکانی ژمێریاریی دابەش دەکات بەسەر چەند خاڵێکدا، هیچ کام لەو سەرچاوانە هەڵە نیین و دەکرێن سوودیان لێ وەربگریت. ئێمە سوودەکان دابەش دەکەین بەسەر پێنج خاڵدا، خاوەن کارەکان دەتوانن سوود لەم پێنج خاڵە وەربگرن بۆ تێگەیشتن لە سەرەتای بوارەکە.

Feb 19, 202344:27
ئەڵقەی 10 - ماڵپەڕ و کەرەستەکانی بازاڕدۆزی

ئەڵقەی 10 - ماڵپەڕ و کەرەستەکانی بازاڕدۆزی

لەم ئەڵقەیە پێش ئەوەی دەست بەبابەتەکە بکەم، پرسیاری ئەوە دەکەم بۆچی هەموو خاوەنکارەکان بەیەک جۆر کاردەکەن؟ بۆچی هیچ بەها و خۆشەویستییەک لەلای زۆرینەی ڕەهای کارەکانەوە پێشکەش ناکرێت؟ هەمووان بەیەک شێواز و کۆمەڵە هەنگاوێکدا تێدەپەڕن. دانانی ناو، دابینکردنی شوێن، پاشان بڵاوکردنەوەی بانگەشە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. هەوڵمداوە وەڵامی هەرسێ پرسیاری: چی، چۆن، بۆچی، بدەمەوە. هەر بۆیە پێشنیاری کتێبی (بەبۆچی دەست پێبکە)م کردووە لەلایەن (سایمن سینەک). دواتر باسمان لە دروستکردنی ماڵپەڕ (وێبسایت) و کەرەستەکانی بازاڕدۆزی و پەڕاوگە کردووە. لەبەر ئەوەی دوای دروستکردنی ناسنامەی نیشانەی بازرگانی، ئامادەیی ئەوەمان هەیە کە هەموو ئەو پێداویستییانە دروست بکەین. باسمان لەوەش کردووە بۆچی هەموو خاوەنکارێک دەبێت بیر لە دروستکردنی ماڵپەڕ بکاتەوە.

Jan 15, 202327:14
ئەڵقەی 9 - ناسنامەی نیشانەی بازرگانیی چییە؟ چۆن دروستی بکەین؟

ئەڵقەی 9 - ناسنامەی نیشانەی بازرگانیی چییە؟ چۆن دروستی بکەین؟

لەم هەنگاوەدا پێویست دەکات خاوەنکارەکان ئاشناببن بە پێناسە و چۆنییەتی دروستکردنی ناسنامەی نیشانەی بازرگانی. لەگەڵ ئەوەشدا لەم ئەڵقەیەدا پێناسەی چەند دەستەواژەیەکی ترمان کردووە. لەوانە: نیشانەی بازرگانی، بنیادنانی نیشانەی بازرگانی و، بازاڕدۆزی. زۆرێک لە خاوەنکارەکان دوای دروستکردنی نیشانەی پێناس دەڵێن نیشانەیەکی بازرگانیمان دروست کردووە. بەڵام لە ڕاستیدا نیشانەی پێناس خۆی یەکێکە لە پێکهاتەکانی ناسنامەی نیشانەی بازرگانی و بەبێ دروستکردنی ناسنامەش ناتوانیت ببیتە خاوەنی نیشانەیەکی بازرگانی.

هەنگاوەکانی پێشوو باسی هەموو پێداویستییەکانمان کرد بۆ ئەنجامدانی کارە فەرمییەکان و تۆمارکردنی کارەکە. هەروەها توێژینەوە و ڕێککەوتنەکان. ئێستا کاتییەتی بە ناو و نیشانەی پێناسەکەت هەنگاوی یەکەمی دروستکردنی ناسنامەکەت بگریتەبەر. لەم ئەڵقەیەدا ئاشنادەبن بە هەموو زانیارییە پێویستەکان بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە. لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵمانداوە جیاوازییەکانی بنیادنانی نیشانەی بازرگانی و بازاڕدۆزیی بخەیتەڕوو، لەبەرئەوەی تێکەڵبوونێکی زۆر هەیە لای خاوەنکارەکانی خۆمان، هەروەها کۆمپانیاکانی ئەنجامدانی ئەو کارانە.

Jan 06, 202333:31
ئەڵقەی 8 - ئەو زانستانەی کە دەبێت هەموو خاوەنکارێک بیزانێت

ئەڵقەی 8 - ئەو زانستانەی کە دەبێت هەموو خاوەنکارێک بیزانێت

بۆ ئەوەی بتوانین سەرکەوتووبین لە کار و ئەرکەکانی ڕۆژانەدا، پێویستمان بە دوو شت هەیە. یەکەم خۆشەویستییەکی بێسنوورمان هەبێت بۆ ئەو کارەی دەیکەین، دووەم شارەزای تەواوی ئەو زانستانە بین کە پەیوەستە بە کارەکەمان. با بزانین بۆچی؟! کاتێک کاری خۆمان دادەمەزرێنین، یان ئەرکی بەڕێوەبردنی ئەرکێکمان پێ دەسپێردرێت، هەموو کاتێک ڕێگا و هەنگاوەکانمان ئاسان و بێ کێشە نین. بەڵکو ڕووبەڕووی ئاستەنگ و ناخۆشی دەبینەوە، یان ڕووبەڕووی ڕووداوی چاوەڕواننەکراو دەبینەوە. لەم کاتەدایە کە خۆشەویستیی زۆرمان بۆ کارەکەمان هێزی بەردەوامیمان پێ دەدات، ناهێڵێت لە ڕێگاکەمان لابدەین. دوای ئەوەش پێویستمان بەوەیە جگە لەو زانست و بوارەی کارەکەمان لەپێناودا دامەزراندووە، شارەزای هەموو بەش و زانستەکانی کارگێڕیی کار بین. زانستە کە ڕێگا نادات هەڵە بکەین، هەروەها پێمان دەڵێت چۆن هەنگاوەکانمان ببڕین. ئەزموون و تاقیکردنەوەی هەزاران ساڵەی مرۆڤ لەبواری کارگێڕی و بازرگانیدا، ئێمەی گەیاندووەتە ئاستێکی باڵا لەو بوارانەدا. تەنها پێویستە بە گرنگییەوە لێیان بڕوانین و فێریان بین.

لە ئەڵقەی هەشتەمی پۆدکاستی گەلاوێژ، باسی ئەو زانستانەمان کردووە کە پێویستە هەموو خاوەنکار و بەڕێوەبەر و کارمەندێک بیزانێت. دەزانین کە کارگێڕی چەترێکە بۆ هەموو زانست و بەشەکانی تر. لەوانەی زۆر گرنگن بوارەکانی: سەرچاوە مرۆییەکان، بازاڕدۆزی و فرۆشتن، توێژینەوە و گەشەپێدان، دارایی و ئابوورن. ئێمە پێویستە شارەزاییمان لەو بوارانەدا هەبێت، بەبێ ئەوانە ناتوانین کارەکانمان ئەنجام بدەین و دەکەوینە هەڵەیەکی زۆرەوە. هەروەها ئاستێکی بەرز لە هۆشیاریی و ئاگایی ڕێگەت پێدەدات کەسێکی دابڕاو نەبیت لە ڕێکخراوەکەت و جیهان بە گشتی.

Oct 04, 202229:41
ئەڵقەی 7 - ڕێککەوتنی هاوبەشەکان و پێکهاتەی ڕێکخراوەیی

ئەڵقەی 7 - ڕێککەوتنی هاوبەشەکان و پێکهاتەی ڕێکخراوەیی

لە ئەڵقەی حەوتەمی پۆدکاستی گەلاوێژ، دوو بابەتی سەرەکییمان باسکردووە، بابەتی یەکەم بریتییە لە ڕێکەوتنی نێوان هاوبەشەکانی کار و بابەتی دووەم بریتییە لە پێکهاتەی ڕێکخراوەیی هەروەها باسی کۆمەڵێک بابەتی ترمان کردووە لە چۆنییەتی ڕێکخستنی کارەکانی ڕێکخراو و کۆمپانیاکان و مامەڵەی بەڕێوەبەر و خاوەنکارەکان لەگەڵ کارمەند و تیمەکانیان.

Aug 05, 202245:42
ئەڵقەی 6 - چۆن پلانی کار ئامادەبکەم؟

ئەڵقەی 6 - چۆن پلانی کار ئامادەبکەم؟

لە ئەڵقەی شەشەمی پۆدکاستی گەلاوێژ باسی هەنگاوێکی تری دامەزراندن و بەڕێوەبردنی کارەکانمان کردووە ئەویش نووسین و ئامادەکردنی پلانی کارە، بۆچی گرنگە پلانی کارمان هەبێت، گرنگی پێ بدەین و بەردەوامیش نوێی بکەینەوە؟ هەروەها دوو جۆرەکەی پلانی کار چیین و جیاوازییان چییە؟

Jun 28, 202230:54
ئەڵقەی 5 - شیکاری پێشبڕکێیی چییە؟ بۆچی دەبێت لە ڕکابەرەکانمان بکۆڵینەوە؟

ئەڵقەی 5 - شیکاری پێشبڕکێیی چییە؟ بۆچی دەبێت لە ڕکابەرەکانمان بکۆڵینەوە؟

لەم ئەڵقەیەدا باسی هەنگاوێکی ترمان کردووە پێش دەستکردن بە کاری خۆت، ئەم شیکارییە چۆن ئامادە دەکرێت؟ بۆچی دەبێت لە ڕکابەرەکانمان بکۆڵینەوە؟ ئایا جیاوازی چییە لە نێوان ڕکابەری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ؟ بۆچی میدیای بەدەستهاتوو دەستکەوتێکی گرنگە؟

Mar 01, 202224:26
ئەڵقەی 4 - هەڵبژاردنی ناو بۆ کارەکەت، پێویستە چی بزانیت لەسەری؟

ئەڵقەی 4 - هەڵبژاردنی ناو بۆ کارەکەت، پێویستە چی بزانیت لەسەری؟

لەم ئەڵقەیەدا باسی هەڵبژاردنی ناوم کردووە بۆ کارەکەت/بازرگانییەکەت. پێش ئەوەی دەست بکەیت بە هەنگاوەکانی هەڵبژاردنی ناو پێویستە چی بزانیت؟ گرنگترین تایبەتمەندییەکان کامانەن کە پێویستە لە ناوێکدا هەبن؟ ئەو بەربەستانە چی بوون کە لەبەردەم ئێمەدا دروست بوون؟

Jan 12, 202236:26
ئەڵقەی 3 - توێژینەوەی بازاڕ و گرنگترین هەنگاوەکان بۆ تێگەیشتن لە کڕیار

ئەڵقەی 3 - توێژینەوەی بازاڕ و گرنگترین هەنگاوەکان بۆ تێگەیشتن لە کڕیار

گرنگترین کار کە ئەنجامی بدەین ئەوەیە هەموو ڕێگاکان بگرینەبەر تا لە کڕیارەکانمان تێبگەین و بیانناسین، هەروەها شارەزایی ئەو بازاڕەببین کە بەنیازین کاری تێدابکەین و زانیاری تەواویشمان لەسەر ڕکابەرەکانمان هەبێت، ئەم ئەڵقەیە چەندین زانیاریی پێویستمان لەو بارەیەوە باسکردووە.

Jun 26, 202124:36
ئەڵقەی 2 - تێگەیشتن لە بیرۆکەی کار و جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی

ئەڵقەی 2 - تێگەیشتن لە بیرۆکەی کار و جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی

دوای ئەوەی کەسێک بیرۆکەیەک بە مێشکیدا دێت، پێویستە چی بکات؟ ئەو هەنگاوانە چین کە پێویستە بیگرێتە بەر؟ لەم ئەڵقەیەدا باسی بیرۆکەی کارمان کردووە لەگەڵ هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی.

Jun 11, 202116:04
ئەڵقەی 1 - براند و ناسنامەی براند

ئەڵقەی 1 - براند و ناسنامەی براند

لەم ئەڵقەیەدا ئامانجی پۆدکاستەکەمان خستووەتەڕوو، هەروەها باسی براند و ناسنامەی براند و هەنگاوەکانی پێشیان بەخێرایی.

May 30, 202114:58