پۆدکاستی چاوگ
By Chawg Podcast - چاوگ
chawg.org
پۆدکاستی چاوگFeb 08, 2021
پرۆگرامی قاچاخ و وۆردپرێس و ڕەخنەی نازانستی - چاوگ - ئەڵقەی٥ وەرزی٦
ئەڵقەیەکی نوێیە لە چاوگ پۆدکاست دەربارەی
- پرۆگرامسازەکان خۆیان دەهێڵن بەدزییە یاخود بەقاچاخ بەرهەمەکانیان بڵاوببێتەوە؟
- وۆردپرێس یاخود دێبیان دەتوانرێت ڕەخنە بکرێن، بەڵام بە ''ئینشای عام'' نا!
پشتگیریی لە ڕێگەی پەیپاڵ ــەوە: donation@chawg.org
پشتگیریی لە ڕێگەی بایمیکۆفییوە: https://www.buymeacoffee.com/chawg
ئێمە لە تێلگرام: https://t.me/chawg2008
#چاوگ #کوردی #زانست
----------------------------------------------------------------------------
پرۆگرام و توڵە بەکارهاتووەکان (سەرچاوەکراوەن)
Links
KSNIP: https://github.com/ksnip/ksnip
GIMP: https://gimp.org
Krita: https://krita.org/en/
OBS Studio: https://obsproject.com/
Audacity: https://www.audacityteam.org
KDENLIVE: https://kdenlive.org/en/
ShotCut: https://shotcut.org/
--------------------------------------------------------------------------
Twitter: https://twitter.com/chawg
کڵاود گران و گرانتر دەبێت لە داهاتوودا - ئەڵقەی ٤ - وەرزی ٦
* کڵاود لە داهاتوودا گران و گرانتر دەبێت * ئەپڵ ئەپەکانی وێب بێجگە لە سافاری لادەبات * لەمەودوا FreeNGINX پەرە پێدەدرێت لەگەڵ کۆمەڵێک باسی ئەزموون و بینینی تاکەکەسی بەشداران یوتوب: https://youtu.be/a7m3zJbxF7k //////////////////////////////////////////////////// پشتگیریی لە ڕێگەی پەیپاڵ ــەوە: donation@chawg.org پشتگیریی لە ڕێگەی بایمیکۆفییوە: https://www.buymeacoffee.com/chawg #چاوگ #کوردی #زانست ---------------------------------------------------------------------------- پرۆگرام و توڵە بەکارهاتووەکان (سەرچاوەکراوەن) Links KSNIP: https://github.com/ksnip/ksnip GIMP: https://gimp.org Krita: https://krita.org/en/ OBS Studio: https://obsproject.com/ Audacity: https://www.audacityteam.org KDENLIVE: https://kdenlive.org/en/ ShotCut: https://shotcut.org/ Davinci Resolve: https://www.blackmagicdesign.com/products/davinciresolve -------------------------------------------------------------------------- Twitter: https://twitter.com/chawg
ئەپڵ و یەکێتی ئەوروپا گەشتنە ڕێککەوتن | وەرزی شەشەم | ئەڵقەی3
* یەکێتی ئەوروپا و #ئەپڵ گەشتنە ڕێککەوتن
* ئیبەی بە دەیان ملیۆن سزا دەدرێت
* بەشدارانی خزمەتی یوتوب و میوزیکەکەی گەشتە ١٠٠ ملیۆن
---------------------------------------------
پشتگیریی لە ڕێگەی پەیپاڵ ــەوە: donation@chawg.org
پشتگیریی لە ڕێگەی بایمیکۆفییوە: https://www.buymeacoffee.com/chawg
#چاوگ #کوردی #زانست
---------------------------------------------
پرۆگرام و توڵە بەکارهاتووەکان (سەرچاوەکراوەن)
Links:
KSNIP: https://github.com/ksnip/ksnip
GIMP: https://gimp.org
Krita: https://krita.org/en/
OBS Studio: https://obsproject.com/
Audacity: https://www.audacityteam.org
KDENLIVE: https://kdenlive.org/en/
ShotCut: https://shotcut.org/
Davinci Resolve: https://www.blackmagicdesign.com/prod...
--------------------------------------------------------------------------
Twitter: @chawg
پۆدکاستی چاوگ | کۆمپیوتەری لیزای ئەپڵ 40 ساڵی تێپەڕاندن! | وەرزی شەشەم | ئەڵقەی 2
دوای نزیکەی ١٢ ساڵ کۆتایی بە ماکبووکەم هات
٤٠ ساڵ بەر لە ئێستا ئەپڵ کۆمپیوتەری لیزای خستەوە
لەبەردەم وەچەی چواری usb و خێرایی ٨٠گێگابیت بۆ چرکەیە
خێرایی وەچەی نوێی PCIe 5 کە دەچێت بۆ ١٢٨گێگا گواستنەوە بۆ چرکەیەک
وەچەی نوێی فایبەر ئۆپتیک بەرەو ٤٠٠ گێگابیت بۆ چرکەیەک
ئەم هەموو خێراییە بۆ کوێ بەرین، لە کاتێکدا ڕێژەی ڕەهای خەڵکی ئەم سەرزەمینە لە کێشەی پێداویستی سەرەتایین
ناکرێت لە داهاتوودا جیاووازییەکەی نێو جیهانی پێشکەوتوو و سێیەم ببن بە گەردوونێکی تر؟
پێوستی ئاپ بە سیستەمی کارپێکردن یان دەکرێت بەس پەڕەیەکی وێب بن؟
بۆچی وێبگەڕەکان لەسەر ios درەنگ نوێکاریەکانیان پێدەگات؟
ئابونەی ئاپەکان لەکاتی فرۆشتن لە ڕێگای AppStore.
- سیا نەریمان
- ئاڵان هیلال
بەهیوای کاتێکی بەسوودی لەگەڵ ببەنە سەر.
https://www.youtube.com/@chawg-org
#چاوگ #پۆدکاستی_چاوگ
پۆدکاستی چاوگ | باڵکێشترین بەرهەمەکانی سی ئی ئێس 2024 چی بووە؟ | وەرزی شەشەم | ئەڵقەی 1
لەم ئەڵقەیە کۆمەڵێک بابەت تاوتوێ کراوە، لەوانە:
- باڵکێشترین بەرهەمەکانی CES 2024 چی بووە؟ - بۆچی تەنیا کۆمپانیا تایوانیەکان باڵادەستن لە دروستکردنی چیپ؟ لەگەڵ چەند تەوەری تر.
- سیا نەریمان
- ئاڵان هیلال
بەهیوای کاتێکی بەسوودی لەگەڵ ببەنە سەر.
https://www.youtube.com/@chawg-org
#چاوگ #پۆدکاستی_چاوگ
ئەڵقەی 6 وەرزی پێنجەم | گرینگترین ڕوداوکانی ساڵی ٢٠٢٣
گرینگترین ڕوداوکانی ساڵی ٢٠٢٣. 2:36:074
وەستانی پێشکەوتنی مۆبایل و بەرهەمە تاکنەلۆژیاییەکان. 16:07:189
دراوە ئەلیکتڕۆنییەکان. 26:24:848 .
تەکنەلۆژیای ئەی ئاڕ و ڤی ئاڕ 38:13:323
- ئالان هیلال
- ئاراس نوری
- سیا نەریمان
#چاوگ #کوردی #podcast #پۆدکاست
ئەڵقەی 5 - وەرزی پێنجەم - چات جی پی تی
1:09.929 ڕوونکردنەوەی کارکردنی فێربوونی مەکینەکان لە ژیرەی دەستکرد.
تێخستنی داتا
وەرگرتنی ئەلگۆریتم و هەڵبژاردن
دەوڵەمەندکردنی بە بەکارهێنان
25:53.122 بۆچی ئینتێڵ و ئەی ئێم دی دەست نادەن بە ARM
چونکە گران دەکەوێت؟
بازاڕ لە x86 باشترە و کێشەی نییە
بەشداری پشکەکان نایەڵن وەکو کۆمپانیا …هتد
31:48.000 مێژووی کرۆم وەکو سیستەم، وێبگەڕ و پێکەوە بۆ کۆمپیوتەر.
سەرەتای دەستپێکردنی و ئامانج لێی
هاوبەشی و گۆڕینی ستراتیژ بەرەو یەک بەرهەم
بازاڕ و کاریگەری لەسەر هاوپۆلی خوێندکار/قوتابی
پێشکەشکاران:
ئالان هیلال
سیا نەریمان
#چاوگ #پۆدکاسی_چاوگ
پۆدکاستی چاوگ ٠ مێژووی میسرییە کۆنەکان
مێژووی میسرییە کۆنەکان
مێژووی کۆنی میسڕ وەکو نوانە و چاککردنەوەی وشەی ''فیرعەونییەکان''، کە لەڕووی زانستییەوە بەو قۆناغە نادروستە. لێرەوە دەچینە ناو باسەکەوە بەو قۆناغانەی ڕیزیان
بنەماڵەکان
شێوازی بەڕێوەبەرێتی
ئاین و سرووتەکان
هەڕەمەکان
ئیمپراتۆرییەتی میسر
هکسۆسەکان، بەتلیمۆس و شارستانێتی هێلینی
پێشکەشکاران:
سیا نەریمان
ئاوارە پیرۆت
ئەڵقەی 4 - وەرزی پێنجەم - چۆن بەرنامەی چات چی پی تی ئاسانکاریمان بۆدەکات؟
پۆدکاستی چاوگ
- چۆن بەرنامەی چات چی پی تی ئاسانکاریمان بۆدەکات؟
- بۆ گەڕان لە بابەتەکان.
- بۆ ئاسانکاری بابەتە فەرمییەکان، رێنمایی کردن و چارەسەرەکان.
- بۆ بابەتەکانی خوێندن و توێژینەوە.
- بۆ چارەسەری کێشەکان.
جۆری لاپتۆپی فرێم ئۆرک
بەژداربووان:
ئالان هیلال
سیامەند نەریمان
ئەڵقەی 3 - وەرزی پێنجەم - بەن جەی ئێس وەشانی یەکەمی بڵاوکرایەوە
بەن جەی ئێس (Bun js) وەشانی یەکەمی بڵاوکرایەوە.
باسێکی کورت
چەند پرسیارێک بۆ گفتوگۆ
ئایا دەبێتە جێگرەوەی نۆد جەی ئێس؟
تا چەند لەو بانگەشانەی دەیکەن ڕاستە؟
خێرای جێبەێکردن (code execution) تا چەند گرینگە لە وێب ئەپڵیکەشن.
ئایفۆن و گۆڕینی سەرجەم بڕیارەکانی دەربارەی کونی بارگاویکردن و گواستنەوە، بەڵام
هیچ لە ئامێرەکانی ئەپڵ تاکو ئێستا هاوبەشی پرۆگرامەکان ناکەن وەکو یەک سیستەم. یاخود هیچ نەبێت وەکو دێکس
قەبارەی پاشەکەوتکردن تاکو ئێستا گەورەترین بڕیاردەری نرخە لەلای ئەپڵ، لە کاتێکدا سیستەمەکە ئەوەی ناوێت و پاشەکەوتی داتا/وێنەکان پێویستی بە ئایکڵوادە بۆ گواستنەوە!!؟
بەژداربووان: سیامەند نەریمان ئالان هیلال
ئەڵقەی 3 - وەرزی پێنجەم - بەن جەی ئێس وەشانی یەکەمی بڵاوکرایەوە
بەن جەی ئێس (Bun js) وەشانی یەکەمی بڵاوکرایەوە.
باسێکی کورت
چەند پرسیارێک بۆ گفتوگۆ
ئایا دەبێتە جێگرەوەی نۆد جەی ئێس؟
تا چەند لەو بانگەشانەی دەیکەن ڕاستە؟
خێرای جێبەێکردن (code execution) تا چەند گرینگە لە وێب ئەپڵیکەشن.
ئایفۆن و گۆڕینی سەرجەم بڕیارەکانی دەربارەی کونی بارگاویکردن و گواستنەوە، بەڵام
هیچ لە ئامێرەکانی ئەپڵ تاکو ئێستا هاوبەشی پرۆگرامەکان ناکەن وەکو یەک سیستەم. یاخود هیچ نەبێت وەکو دێکس
قەبارەی پاشەکەوتکردن تاکو ئێستا گەورەترین بڕیاردەری نرخە لەلای ئەپڵ، لە کاتێکدا سیستەمەکە ئەوەی ناوێت و پاشەکەوتی داتا/وێنەکان پێویستی بە ئایکڵوادە بۆ گواستنەوە!!؟
ئەڵقەی 2 - وەرزی پێنجەم - ژیریی دەستکرد و چات جی پی تی
- باسێکی سەرەتایی لەسەر بیرۆکەی چاتبۆت و سەرەتاکانی و چۆنیەتی کارکردنی وەکو بنەڕەتەکان
- واتا مێژووەکەی لە ساڵی چەندەوە و خێرایی لەم ساڵانەی دوایی
- پەرەپێدانی دوای هاتنی چاتی پشتگیریی support
- بەربڵاوبوونی دوای هاتنی بازاڕی ئەلیکترۆنی و پرسیاری هەمیشە دووبارەی FAQکڕیار
- ئێستا هەموو کەسێک دەتوانێت چاتبۆت لەسەر فرۆشگاکەی دابنێت، بۆ نموونە ئەو فرۆشگایانەی پشتبەستن بە وکۆمێرس و شۆپیفای. ئەم چاتبۆتانە تەکنۆلۆجیای NLP بەکاردەبەن بۆ تێگەیشتن لە پرسیار و داواکارییەکانی کڕیار، دواتر لە بنکەدراوەی فرۆشگاکە دەگەڕێن و وەڵامی دروست پێشّکەش دەکەن.
- چاتبۆتەکان دەتوانن چیی بکەن؟
یەکەم: بەخێرهاتنی کڕیار دەکەن و لەگەڵ سەردانی یەکەمدا کۆبۆن پێشکەش دەکەن.
دووەم: پرسیاری کڕیار وەردەگرن و دەگەڕێن بەدوای باشترین بەرهەم کە لە داواکاریی کڕیارەکەوە نزیکە و پێشکەشی دەکەن بە وێنە و نرخ و زانیارییەوە.
سێیەم: بەرهەمی هاوشێوە پێشنیار دەکەن.
چوارەم: سەبەتەی پشتگوێخراو بەبیردەهێننەوە و داشکاندن پێشکەش دەکەن.
پێنجەم: هاوکاریی کڕیار دەکەن بۆ کڕینی بەرهەمەکان.
شەشەم: دەتوانن چاودێریی دواکارییەکان بکەن.
حەوتەم: لە گەڕاندنەوە و پارەدانەوە هاوکار دەبن.
هەشتەم: بەستنەوەی چاتبۆتەکە بەپەڕەی بنکەی زانیارییەکان.
نۆیەم: دەبەسترێنەوە بە نەرمەواڵەی CRM
دەیەم: لە کەناڵەکانی تری کارەکەوە دەتوانن هەمان وەڵام بدەنەوە.
- پاشان چات جی پیی تی و بۆ لەگەڵ پرۆژەی openAI وابەستە کراوە
- داهاتووی پرۆگرامسازی و نوسین بە توانای خۆت یا بەگوێرەی ژیری هەژمارەکەت
- توانای نوسینی خودی زمانی پرۆگرامسازی بەبێ دەستێوەردانی مرۆڤ
ئەڵقەی 1 - وەرزی پێنجەم - دیسک و تەمەنی دیسک
لەم ئەڵقەیەدا باسی دیسک و تەمەنی دیسک کراوە. پێویستە وەکو بەکارهێنەر لەو وردەکارییانە شارەزایی پەیدا بکەیت و بزانیت بەرهەمهێنەری دیسکەکە لەسەر کارکردن و بەرگەگرتنی چ زانیارییەکی نووسیوە، هەروەها ئەو هۆکارانەش کامانەن کە وادەکەن تەمەنی دیسکەکەت کەمبێتەوە.
ئەڵقەی 08 - وەرزی چوارەم - بڕیارنامەی ساڵی نوێ
کاتێک بەرەو کۆتایی ساڵ دەڕۆین، یان هەر بۆنەیەکی تری ژیانمان، بۆ نموونە: ڕۆژی لەدایکبوون، ساڵیادی هاوسەرگیریی، یەکەم ڕۆژی کارکردن. ئەوا بابەتێک دێتە پێشەوە، ئەویش پەیمان بەستنە لەگەڵ خۆمان. بڕیارنامەی ساڵی نوێ ئەم چەند ساڵه باسێکی گرنگە لای هەمووان. دەبێت بزانین ئەم ئامانجانە لای بەشێکی گەورەی ئەو کەسانەی بڕیاری لێ دەدەن، هەتا مانگی شوبات بەردوامیی دەبێت و کۆتایی پێ دێت.
بەرەوپێش چوون ئەوەی کە بەشێکی زۆرمان پشتگوێی دەخەین و بە گرنگییەوە لێی ناڕوانین. لەم ئەڵقەیەدا ڕوونی دەکەینەوە بۆچی پێویستە گرنگیی بە بەرەوپێش چوون بدەین لە جیاتی هەوڵدان بۆ ئەوپەڕی تەواوی ئەوەی وا دەکات ئامانجەکانمان بەدی نەیەن و ئەرکەکانمان لە کاتی خۆیاندا تەواو نەبن، بریتییە لەوەی ئێمە هەمیشە ئەوپەڕی تەواویمان دەوێت. ئەگەر چەندین کتێب لە کتێبخانەکەتدا هەیە و، ڕۆژ بەسەر ڕۆژدا دەڕوات و نایان خوێنیتەوە. یان دەیان زنجیرە و فیلم لەناو لیستی پەخشەرەکەتدا هەیە و تاماشایان ناکەیت، هەروەها ئەوەی فێرخوازەکان تا کۆتا شەوی پێش تاقیکردنەوە دەبات بەبێ کۆشش، هەمان ئەو کێشەیەیە. ئێمە لەجیاتی دانانی بڕیارنامە، یان وەستان بۆ ڕووداوێکی گرنگ لە ژیانماندا تا کارێک ئەنجام بدەین. پێویستە مێشکمان ڕابهێنین کار بە بەرەوپێش چوون بکات.
ئەڵقەی تایبەت - لە زانستەوە بۆ خوزەعبەلات
* گریمانە چییە؟
* ئەی بیردۆز چییە؟
کامیان بەرزترین ئاستی زانستیان هەیە و چی هەر زانست نییە یاخود تەواو دەکەوێتە خانەی توڕەهاتەوە.
ئەڵقەی 07 - وەرزی چوارەم - نوێترین هەواڵە تەکنۆلۆجییەکان
وەشانی نوێی ناووکی لینوکس، ئۆنڵی ئۆفیس و چارەسەرەکانی، کڕینی فیگما لەلایەن ئەدۆبی، کێشەی نێوان تویتەر و ئیلۆن مەسک، لە کۆتاییشدا خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، خراپیی ئاستی هۆشیاریی تەکنۆلۆجی و گرنگیی نەدان بە بەها ڕەوشتییەکان.
خۆشگەندەڵ یا گەنەخۆر لە کتێبەکەی برایان کڵاسەوە (بەشی دووەم)
بەشی دووەم دەربارەی سەرکردەی نەخۆش و گەلی ترسنۆک سەرەتایەکە بە کتێبەکەی برایان کڵاس بەناوی (گەنەخۆر، شیاوی گەندەڵی)
ئەڵقەی 06 - وەرزی چوارەم - دواخستنی ئەرکەکان
لەم ئەڵقەیەی پۆدکاستی چاوگ، باسمان لە دواخستنی ئەرکەکان کردووە. حاڵەتێکی باوە و ڕووبەڕووی بەشێکی زۆری مرۆڤەکان دەبێتەوە. ئێمەی مرۆڤ بۆچی بەردەوام کار و ئەرکەکانی سەرشانمان دوادەخەین؟ ئایا بەشێکە لە سروشتی ئێمە؟ ئەو هۆکارانە چین کەوادەکات کارەکانمان دوا بخەین؟ لەکۆتاییشدا چۆن بتوانین بەسەریدا زاڵ ببین؟ ئەڵقەی ٦ لە وەرزی چوارەمی پۆدکاستی چاوگ، بەبەشداریی سیامەند نەریمان و ڕێبین سەربەست.
ئەڵقەی 05 - وەرزی چوارەم - فرەکردار
فرەکردار یەکێکە لەو دەستەواژانەی بووەتە بەشێک لە ژیانی هەر یەکێک لە ئێمە. لە ژیانی ڕۆژانەمان و لەسەر کارکردن ڕووبەڕووی دەبینەوە. ئەڵقەی ئەمجارە لەگەڵ سیامەند نەریمان، ڕێبین سەربەست و هاوکار خەلیل باسمان لە فرەکردار کردووە و لە ژیانی ئێمە و بەڕێوەبردنی نەرمەواڵەکان چۆنە و پێویستە چی لەسەر بزانین؟
خۆشگەندەڵ یا گەنەخۆر لە کتێبەکەی برایان کڵاسەوە (بەشی یەکەم)
سەرەتایەکە بە کتێبەکەی برایان کڵاس بەناوی
Corruptible
(گەنەخۆر، شیاوی گەندەڵی)
ئەڵقەی 04 - وەرزی چوارەم - کڵاود کۆمپیوتینگ
کورتەیەک لەسەر مێژووی پاشەکەوت و گرنگی میراتی قسەکردن و گواستنەوەی زانست/زانیاری لە ڕێگەی زمانەوە. هاتنی نەخشی سەرەتایی وەکو هێما و هەڵکۆڵینی وەکو بەشێک لە شانازی و پێویستی بۆ داهاتوو و فێربوون. نووسینەوە و هەڵگرتنەوەی بەرگێکی تر وەکو یەدەک لە مێژوودا. گواستنەوەی بۆ کولتوری (نووسەر) وەکو پیشەی هەڵگری داتا لە نێو کۆمەڵگادا. گواستنەوەی ئەزموونی تاک بۆ مەنهەج یا ڕێڕەوێک و وەرگرتنی قوتابی بۆی. تیژبوونی پەرەسەندنی زانست بەهۆی ئەوانەوە. ئەمەش لەگەڵ خۆیدا هات تاکو سەردەمی کۆمپیوتەر و یەکەی زانیاری گواستەوە سەر پارچە، دیسک، هارد و پاشان لەوەشدا قەبارە تاکو دەهات زەبەلاحتر بەڵام هێشتا ترسی لەناوچوون و زووگەشتن پێیان خەمێک بوو. ئیتر سیستەمی هەوری/کڵاود هات کە گواستیەوە قۆناغێکی نوێ و لەگەڵ خۆیدا هەر تێگەشتنی بۆ داهاتووی کۆمپیوتەر گۆڕی. وەکو ئەمازۆن، درۆپبۆکس، گووگڵ درایڤ و تەکنیکی زۆر جیاواز بۆ تاک و بازرگانی.
کڵاود کۆمپیوتینگ چۆن سوود بە مرۆڤایەتی دەگەیەنێت و ئەو گۆڕانکارییانە چیبوون کە لەم ساڵانەی دواییدا لە بازرگانی، پەروەردە، فێرکردن و ڕاژە حکومییەکاندا کردووییەتی؟
سێ دابەشکردنی (Cloud computing)
ژێرخان وەکو ڕاژە (IaaS)
سەکۆ وەکو ڕاژە (PaaS)
نەرمەواڵە وەکو ڕاژە (SaaS)
جیاوازییان چییە؟ ڕیزبەندییەکانیان چۆنە؟ کۆمپانیاکانی دابینکاری ڕاژە چۆن کار دەکەن و جیاوازییان چییە؟ کامەیان هەڵبژێرین ئەگەر هەموویان یەک چارەسەریان هەیە؟ لە جیهانی وۆردپرێسدا ڕووبەڕووی سێ جۆر ڕاژە دەبینەوە
Shared hosting Managed
VPS hosting
Fully managed WordPress hosting
جیاوازییان چییە؟ کامەیان هەڵبژێرین بەپێی جۆری کارەکەمان؟
بازرگانی تاکو ئەمڕۆ - گوزەرێک بە کتێبەکەی یوڤال نوح حەراری
بەشێکی کورتە لە کتێبی (مرۆڤی ژیر - کورتەیەک لە مێژووی مرۆڤایەتی) لەلایەن یوڤاڵ نوح حەرارییەوە. هەمان زیادکردنی خۆمان لەسەر بابەتەکە و نزیککردنەوەی بۆ تێگەیشتن لێی بە سانایی.
کەمتر لە پێنج خولەک - بۆچی مایکرۆسۆت یەک ملیار یۆرۆ لە نەمسا تەرخان دەکات؟
کەمتر لە پێنج خولەک پڕۆژەیەکی نوێی چاوگە. لەو ماوەیەی تەرخانکراوە گرنگترین هەواڵە تەکنۆلۆجییەکانی ئەو هەفتەیە گوێبیست دەبن.
ئەڵقەی 03 - وەرزی چوارەم - ئامێرەکان فێردەبن، لێکدانەوە دەکەن و دەتوانن باشتر لە ئێمە بڕیاربدەن
دوای ماوەیەک دابڕان، ئەڵقەی سێیەم لە وەرزی چوارەمی پۆدکاستی چاوگ، بەبەشداریی سیامەند نەریمان و ڕێبین سەربەست. کۆمەڵێک هەواڵ دەربارەی هاوینەکۆدی گووگڵ، ئەو نەرمەواڵە و چوارچێوانەی پەرەیان پێدەدرێت. هەروەها داهاتووی ماڵی زیرەک و فێربوونی ئامێرەکان.
ئەڵقەی 02 – (وهرزی چوارەم) – چوارچێوەی تەیڵویند چ ئاسانکارییەکی کردووە؟
- کۆمپانیاکان لە دروستکردنی بەرهەمەکاندا شوێن کۆمپانیا زەبەلاحەکان دەکەون و ئەمانەش بە زیان دەشکێنەوە بەسەر بەکارهێنەراندا. (01:12)
- لە وەشانی 22.04ی ئوبونتو ماتە، فلاتپاک بە بنەڕەت بەردەست دەبێت. (13:30)
- وەشانی نوێی Qt ڕێگە بە گەشەپێدەران دەدات، لەگەڵ وەشانی بێبەرامبەری بەرنامەکانیاندا بانگەشە دابنێن. (17:16)
- گۆڕانکارییە نوێیەکان لە ئوبونتو (23:50)
- ناساندن و شێوازەکانی کارکردنی چوارچێوەی (tailwindcss) (25:00)
- داهاتووی ئیکۆسیستەمی وۆردپرێس چۆن دەبێت؟ فرۆشگا و بازاڕە سەرهێڵەکانی پشتبەست بە (WooCommerce) بەرەو کوێ گەیشتوون؟ (50:00)
- لەگەڵ چەندین بابەت و تەوەری تر کە خراونەتە بەرباس و وتووێژ.
بەشداربووان:
- سیامەند نەریمان
- ڕێبین سەربەست
- بڕوا سەلام
ئەڵقەی 01 – (وهرزی چوارەم) – داهاتووی ئەو دابەشکراوانە چۆن دەبێت کە لە ئوبونتوەوە هاتوون؟
- ئێستا (Anaconda Installer) لەسەر وێب بەردەستە.
- لینوکس مینت 20.3 بڵاوکرایەوە.
- وەشانی نوێی ئوبونتو 22.04 پشتگیریی درێژخایەن بڵاودەکرێتەوە.
- سیستەم 76 دوای کێشەکانی لەگەڵ گنۆم سیستەمێکی نوێی دروست کردووە بە زمانی ڕەست.
- ئایا داهاتووی تەلەفونی چەماوەی زیرەک چی دەبێت؟ گووگڵیش دێتە بازاڕەکەوە؟
- ڤاڵڤ لە کاتی خۆیدا ستیم دێک بڵاودەکاتەوە.
- تەکنۆلۆجیای بەردەست بۆ باشتکردنی ماڵپەڕەکان بۆ ئەو کەسانەی خاوەن پێداویستیی تایبەتن.
- لەگەڵ چەندین بابەت و تەوەری تر کە خراونەتە بەرباس و وتووێژ.
ئەم ئەڵقەیە بە شێوەی ڕاستەوخۆ تۆمارکراوە کە دەتوانن لێرەوە بیبینن
بەشداربووان:
- سیامەند نەریمان
- ڕێبین سەربەست
پشووی چاوگ - ئەڵقەی 13 - ئاشنابوون بە جیهانی لینوکس و ڕاهاتن لەسەری
لەم ئەڵقەیەدا باسی ئاشنابوونمان کردووە بە جیهانی لینوکس، ئەگەر کەسێک هیچ شارەزاییەکی لەو سیستەمی کارگێڕییە و دابەشکراوەکانی نەبێت، چۆن ئاشنابێت پێی؟ ئایا بەکارهێنانی لینوکس گرانە و ناتوانیت وەکو هەر سیستەمێکی تر بەکاری بهێنیت؟
هەروەها باسی کۆمەڵێک یاری ئەلیکترۆنی و سستی و ناچالاکی مەکۆکان لە کوردستان و هاوبەشی نەکردنی خەڵکی لە پڕۆژەکاندا.
ئەم ئەڵقەیە بە شێوەی ڕاستەوخۆ تۆمارکراوە کە دەتوانن لێرەوە بیبینن
بەشداربووان:
- سیامەند نەریمان
- هاوکار خەلیل
- ڕێبین موحەممەد
- ڕێبین سەربەست
پشووی چاوگ - ئەڵقەی 12 - دواین ئەڵقەی ساڵی 2021 کاتی نییە گۆڕانکاریی لە خۆماندا بکەین؟
- بەرەو ساڵی ٢٠٢٢ دەچین، کاتی نییە کۆمەڵگەی ئێمە گۆڕانکاریی بکەن و بەجۆرێکی تر بیربکەنەوە؟ (03:38)
- خەڵکی چی دەکەن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی و چۆن لە مایکرۆبڵۆگ تێگەیشتوون؟ کە هیچت نەبێت بیبەخشیت، بۆچی بەکارهێنەریت؟ (13:58)
- ساڵی ٢٠٢١ لە چاوگ چالاکییەکانمان چی بوون؟ (45:40)
- لە بوارە زانستییەکاندا کەسی پشوو درێژمان نییە و هەڵسەنگاندن بۆ هەنگاوەکان ناکرێت (52:42)
- ئەمساڵ چی گرنگ لە جیهان و هەروەها ژیانی ئەندامانی چاوگ ڕوویداوە؟ (56:40)
- لای (ڕێبین سەربەست) گەشتی (Inspiration 4)ی کۆمپانیای (SpaceX) یەکێک بووە لە ڕووداوە گرنگەکان. (57:44)
- لای (گۆڤار جەبار) تاقیکردنەوەی (OpenLiteSpeed) هەنگاوێکی گرنگ بووە و پێشنیاری دەکات بۆ بەکارهێنان! (1:01:20)
- دەربارەی (Lighttpd) و بەکارهێنانی لە ماڵپەڕی ئاسایی و تاکەکەسی. (1:02:50)
- دەربارەی (Varnish HTTP Cache) و چارەسەرێکی گونجاو بۆ کاش. (1:11:17)
- ئێستا (Tailwind CSS) چوارچێوەیەکی گرنگ و پێشکەوتووە بۆ (CSS) (1:16:17)
بەشداربووان:
- سیامەند نەریمان
- ئاراس نوری
- گۆڤار جەبار
- بڕوا سەلام
- ڕێبین سەربەست
پشووی چاوگ - ئەڵقەی 11 - هەمیشە بیانویەک هەیە بۆ نایەکسانی لە نێوان مرۆڤەکاندا
- هۆکار چییە هەندێک لە بەرنامەکان، تایبەتمەندییەکانیان پاشەکەوت دەبن و دوای دووبارە دامەزراندنەوەشیان هەمان تایبەتمەندیی وەردەگرنەوە؟ (01:58)
- خێرا پڕبوونەوەی بیرگە بەهۆی پەڕگەکانی کاشەوە (06:13)
- کڕاککردنی بەرنامەکانی بەرهەمهێنانی ڤیدیۆ و دەنگ و دیزاین کردن، لەلایەن ئەو کۆمپانیا و کەسانەوە کە داهاتەکانیان لەو ڕێگایانەوەیە (16:48)
- دەربارەی (PIA) و کڕینەوەی لەلایەن کۆمپانیایەکی ترەوە، هەروەها باسی (VPN) بەگشتی و چاوەشەکاریی کۆمپانیاکان (28:45)
- مێتا بڕیاریدا کە هاشکردنی نامەکانی مەسنجەر و ئینستاگرام دوابخات بۆ ساڵی 2023 (47:01)
- دەربارەی زنجیرەی (For All Mankind) بۆچی ئەوەندە گرنگی بە هاوڕەگەزخوازیی دەدرێت لەلایەن کۆمپانیا و بەرهەمهێنەرەکانەوە؟ (56:00)
- ئەگەر هاوڕەگەزخوازیی ڕزگاربوون بێت لە تەوقی دابونەریت، کەواتە دەیان بابەتی تریش هەن، مرۆڤ لەژێر هەمان بیانو دەتوانێت ئەنجامیان بدات! (01:16:46)
- دەکرێت وەکو کارێکی ڕەوشتیی وڵاتەکان بە یەکسانی تەماشای هەموو مرۆڤەکان بکەن و هەموو مرۆڤێک لە کوێ پێی خۆش بێت بژی، یاخوود گەشتی بۆ بکات (01:27:25)
بەشداربووان:
- سیامەند نەریمان
- ئالان هیلال
- ڕێبین سەربەست
ئەڵقەی 16 – (وهرزی سێیەم) – سەرچاوەکراوە واتە ئازادیی، نەک خۆڕایی و خراپ
- چۆن باشتر لە سەرچاوە کراوە تێبگەین؟ ئایا ئازادیی لە نەرمەواڵە واتە خراپ و داخراوی واتە باش؟ (01:47)
- وەشانی 5.15 دەنکی لینوکس بڵاوکرایەوە (14:31)
- لەوە بەدوا دەتوانیت لەگەڵ هاوڕێ و کەسە نزیکەکانت تەماشای زنجیرە و فیلمەکان بکەن، لە ڕێگەی فەیس تایم. (15:48)
- بۆچی گووگڵ بیر لە درووستکردنی بەرنامەیەکی بەکاربەریی ناکاتەوە بۆ نامەناردن و پەیوەندی گرتن؟ (17:16)
- ئایا پێویستە هەموو ماڵپەڕێک بکرێتە بەرنامەی بەکاربەریی؟ (24:39)
- ئێستا دەتوانیت ئوبونتو لەسەر ڕاسپبێری پای دابمەزرێنیت (30:21)
- کتێبی (بازاڕدۆزیی دیجیتاڵی) لە نووسینی (ئاراس نوری) و (ڕەسوڵ ساڵح) بڵاوکرایەوە (35:44)
- کتێبی (پوختەی ڕێنووس و خاڵبەندی) لە نووسینی (دیاکۆ هاشمی) بڵاودەکرێتەوە (38:59)
- دەست خۆشی لایک کردن، بێ کاتی خەڵکی و قسەکردن لەسەر هەموو بابەتێک، بۆچی بووەتە بەشێک لە شێوازی ژیان؟ (39:15)
- زمانی ڕەست و جیاوازییەکەی لەگەڵ زمانەکانی تری پڕۆگرامسازی (51:29)
- بیرۆکەیەکی نوێ لە چاوگ، بۆ گفتوگۆ و بڵاوکردنەوەی وانەی سەرهێڵ بە ڕاستەوخۆ (53:48)
- بڵاوکردنەوەی زانیاریی ناتەواو و ناڕاست، دەربارەی سیستەمەکانی بەڕێوەبردنی ناوەڕۆک و بەتایبەتیش وۆردپرێس (55:51)
- لەگەڵ چەندین بابەت و تەوەری تر کە خراونەتە بەرباس و وتووێژ.
بەشداربووان:
- سیامەند نەریمان
- ئاراس نوری
- ئالان هیلال
- بڕوا سەلام
- ڕێبین سەربەست
پشووی چاوگ - ئەڵقەی 10 - دەکرێت بڵێین ئاساییە داتا و تایبەتمەندییەکانمان کۆبکرێنەوە؟
- دەربارەی یاری (Far Cry 6) (01:22)
- مایکرۆسۆفت لە بڕیارەکەی پاشگەزبۆوە دەربارەی (NET.) (14:45)
- خەڵکی تا چەند گرنگیی بە پاراستنی زانیارییەکانیان دەدەن؟ دەکرێت بڵێین ئاساییە با زانیارییەکانمان کۆبکرێنەوە؟ (21:25)
- ئاستی هۆشیاری خەڵک و دانانی یاسا لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ پاراستنی زانیارییەکان (36:20)
- هەندێک باسی وەرزشی (43:20)
- زنجیرەی (Angolmois: Genkou Kassenki) (56:04)
- هۆکاری ئاست بەرزیی کۆمپیوتەرەکانی ئەپڵ چییە؟ بۆچی لە زۆر لایەنەوە لە ئامێرەکانی هاوتای خۆی باشتر و تۆکمەترە؟ (1:03:19)
- خەڵکی تەنها حەز دەکەن بنووسن! لە بابەتەکان ناکۆڵنەوە و بەشداریی و سەرنجی زانستییان نییە! (1:14:41)
- هەندێک لەو نەرمەواڵانەی پێشنیار کراون
- لیبرا ئۆفیس، سەرچاوەکراوەیە و هاوتای بەرهەمەکانی مایکرۆسۆفت ئۆفیسە و تەواوی چارەسەرەکان پێشکەش دەکات، زۆر باش کار دەکات و تەواو گوونجاوە لەگەڵ ڕاست بۆ چەپ و زمانی کوردی.
- ئۆنڵی ئۆفیس، سەرچاوەکراوەیە و چارەسەرێکی بەهێز و گونجاوە بۆ خاوەنکار و کۆمپانیاکان، چەندین چارەسەر لەخۆ دەگرێت، وەکو: پۆستی ئەلیکترۆنی، بەڕێوەبردنی پڕۆژە، بەڕێوەبردنی پەیوەندیی کڕیار و ئۆفیس.
- هەندێک لەو بەرهەمانەی پێشنیارکراون
- بەرهەمەکانی (TUXEDO Computers)
- بەرهەمەکانی (Entroware)
- لە دووای کڕینی ئەم کۆمپیوتەرانە، دەتوانیت ئازاد و سەربەخۆبیت لەوەی چ سیستەمێکی کارپێکردن دادەمەزرێنیت، هەروەها بەهێز و تۆکمەن و باترییەکانیان ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە.
بەشداربووان:
- سیامەند نەریمان
- ئالان هیلال
- هاوکار خەلیل
- ڕێبین سەربەست
پشووی چاوگ - ئەڵقەی 9 - ئایا دەکرێت تەنها بە دوو وەشان لە ئەزموونی دەیان ساڵی بەرهەمێک بەهێزتربیت؟
- دوواین بڕیاری مایکرۆسۆفت دەربارەی (.Net) و داخستنی سەرچاوەکانی. (02:25)
- دوواین کۆنگرەی ئەپڵ بۆ بڵاوکردنەوەی دوو چارەسەری نوێ (M1 Pro) و (M1 Max) (16:56)
- دوواین کۆنگرەی گووگڵ بۆ بڵاوکردنەوەی تەلەفوونە نوێیەکانی پیکسڵ. (17:17)
- ئەپڵ دەڵێت دوواین وەشانی چارەسەری (M1) لە هەندێک کاتتدا لە چارەسەری (i9)ی ئینتێڵ بەهێزترە. (17:52)
- ئەپڵ بەدووای پڕۆگرامسازدا دەگەڕێت بۆ پەرەپێدانی ئەندازەی (RISC-V) ئایا ئەپڵ لەپێشکەوتنێکی گەورەدایە و کۆمپانیاکانی تر بە پێچەوانەوە؟ (19:55)
- داوا دەکرێت کۆمپانیاکان بەرهەمەکان بەشێوەیەک درووست بکەن، کە بەکارهێنەران بتوانن پارچەکانی بگۆڕن. (35:30)
- زنجیرە و فیلمەکان
- فیلمی (The Man Who Knew Infinity) (46:34)
- فیلمی (Chappie) (49:06)
- زنجیرەی (Invasion) (49:49)
- زنجیرەی (See) (50:32)
- زنجیرەی (Death Note) (58:34)
- زنجیرەی (Earth at Night in Color) (59:18)
- فیلمی (Dune) (1:01:26)
ئەڵقەی 15 – (وهرزی سێیەم) – هێز و توانای کۆمپانیا زەبەلاحەکان، داهێنانی گەنجان بەرەوکوێ دەبات؟
- بەکارهێنانی (Under Desk Cable Tray) بۆ ڕێکخستنی کێبڵەکانی مێزی کارکردن.
- دەربارەی (NAS) و چۆنییەتی کارکردنی، هەروەها شێوازی دامەزراندنی پەپکەڕەقەکانی.
- کۆمپانیای (Fiverr) کۆمپانیا و فێرگەی (CreativeLive)ی کڕییەوە، وەکو بەشێک لە خزمەتگوزارییەکانی (Fiverr) چیتر (CreativeLive) لە ئێراق و هەرێمی کوردستان کارناکات.
پرسیار: ئایا هەموو ئەو کڕین و یەکگرتنانەی کۆمپانیا گەورەکان ئەنجامی دەدەن، داهاتووی خزمەتگوزارییەکان بۆ کوێ دەبات؟ - بۆ باشترکردن و وەگەڕخستنی (Firefox Suggest) لەوەبەدووا کۆمەڵێک زانیاریی بەکارهێنەر دەگەڕێنەوە بۆ مۆزێلا.
- لەگەڵ چەندین بابەت و تەوەری تر کە خراونەتە بەرباس و وتووێژ.
بەشداربووان:
- سیامەند نەریمان
- ڕێبین سەربەست
پشووی چاوگ - ئەڵقەی 8 - گەشتکردن بۆ بۆشایی ئاسمان بەکوێ گەیشتووە؟
- زنجیرە و فیلمەکان
- فیلمی (A Star Is Born) (02:40)
- زنجیرەی (Countdown: Inspiration4 Mission to Space) (04:48)
- زنجیرەی (Squid Game) (25:41)
- زنجیرەی (Gyakkyô burai Kaiji) (27:00)
- زنجیرەی (See) (31:43)
- زنجیرەی (Home Before Dark) (32:58)
- زنجیرەی (Godfather of Harlem) (37:58)
- فیلمی (No Time to Die) (39:36)
- فیلمی (Bohemian Rhapsody) (41:00)
- فیلمی (Ray) (41:52)
- فیلمی (Man on Fire) (45:55)
- لەگەڵ چەندین بابەت و تەوەری تر کە خراونەتە بەرباس و وتووێژ.
بەشداربووان:
- سیامەند نەریمان
- ئالان هیلال
- محمد سەردار
- بڕوا سەلام
- ڕێبین سەربەست
ئەڵقەی 14 – (وهرزی سێیەم) – ئایا منداڵان پێویستە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بن؟
- پوختەی ڕێنووسی کوردی، لەلایەن بەڕێز دیاکۆ هاشمی بڵاوکراوەتەوە و دەتوانن دایبگرن. (03:50)
- لیتوانیا داوا دەکات، خەڵکیی لە بەکارهێنانی تەلەفوونە چینییەکان دووربکەونەوە، دەربارەی نوێترین بەرهەمەکانی شاومی. (07:18)
- خولێکی ڕاهێنانی (Full-Stack Development) لەلایەن پۆتان (23:47)
- فەیسبووک گەشەپێدانی بەرنامەی بەکاربەریی (ئینستاگرام بۆ منداڵان)ی ڕاگرت. (50:47)
- کۆمپانیای لیکویدوێب پێوەکراوی لێرن داشی کڕییەوە و خستییە پاڵ بەرهەمەکانی ستێلەر. (54:27)
- لەگەڵ چەندین بابەت و تەوەری تر کە خراونەتە بەرباس و وتووێژ.
بەشداربووان:
- سیامەند نەریمان
- هاوکار خەلیل
- بڕوا سەلام
- ڕێبین سەربەست
ئەڵقەی 13 – (وهرزی سێیەم) – ئایا ئێمە لەسەر نێت پارێزراوین؟ داهاتووی ئامێرەکان چۆن دەبێت؟
- ویکیپیدیای کوردی ناوەندی، بەڕێگایەکی نوێ دەیەوێت بەشداریی زیاتر درووست ببێت. (02:28)
- دامەزراندنی فرە سیستەم لەسەر کۆمپیوتەری (ARM) لە ڕێگای (BerryBoot) (15:54)
- (Planner) نەرمەواڵەیەک بۆ بەڕێوەبردنی ئەرکەکان (Todoist) (21:30)
- دەربارەی (Two Factor Auth) پێشنیاری چەند نەرمەواڵە و ڕەقەواڵەیەک و پاراستنی زیاتر. (24:14)
- دەرکەوتووە کە پڕۆتۆنمەیڵ، زانیاری ئایپی بەکارهێنەری داوە بە لایەنی لێکۆڵینەوە لە فەڕەنسا. بەمەرجێک خۆیان نووسیویانە لە پێناسەی کۆمپانیا، کە بەهیچ شێوەیەک زانیاری نادەن و لە سویسران (کە یاساییە) ئەو نهێنی پاراستنە. (36:38)
- بەپێی ئەو نامەیەی تۆرڤاڵدز بێت، ئیتر وەگەڕخەستنی (NTFS) ی ویندۆز، لە ناوکی لینوکسدا ئاسانتر دەبێت. بەم شێوەیە exFAT هەمان شت پێشتر ناسرا و خراوەتە ڕیزەوە. (52:15)
- دەربارەی کۆتا بۆنەی ئەپڵ و داهاتووی مۆبایلەکان و تەکنەلۆجیا بە گشتی (54:18)
- لەگەڵ چەندین بابەت و تەوەری تر کە خراونەتە بەرباس و وتووێژ.
بەشداربووان:
- محمد سەردار
- سیامەند نەریمان
- ئالان هیلال
- ئاراس نوری
- هاوکار خەلیل
- بڕوا سەلام
- ڕێبین سەربەست
پشووی چاوگ - ئەڵقەی 7 - شێوازی ژیان و کارکردن لە کوردستان
- باسکردنی باروودۆخی ئێستای کوردستان، شێوازی ژیان و کارکردن (01:58)
- ناوچەی جوگرافیی ئێمەی کورد خاوەنی کۆنترین شارستانییەکانن، ئێستا ئاستی بەرهەمهێنان و کارکردن چۆنە؟ (07:31)
- گرنگی نەدان بە سرووشت و سەوزایی و خراپیی ئەندازیاریی و شێوازی درووستکردنی باڵەخانە و خانووەکان (17:20)
- ئینتەرنێت و خراپیی کارکردن و بەکارهێنانی (36:37)
- ئایا ناوی وەشانەکانی دێبیان لە چییەوە دێن؟ مێژوویەکی خێرای دێبیان (44:34)
- کاتژمێرە زیرەکەکانی هواوی و داهاتووی هارمۆنی (50:10)
- لەگەڵ چەندین بابەت و تەوەری تر کە خراونەتە بەرباس و وتووێژ.
بەشداربووان:
- سیامەند نەریمان
- محمد سەردار
- هاوکار خەلیل
- بڕوا سەلام
- ڕێبین سەربەست
ئەڵقەی 12 – (وهرزی سێیەم) – چۆن ماڵپەڕەکانی پشتبەست بە وۆردپرێس پارێزراوتر دەبن؟
- زیاتر لە ٨٦ ملیار هێرشی شکاندنی تێپەڕەوشە تەنها لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ بۆ سەر ماڵپەڕەکانی پشتبەست بە وۆردپرێس بەرپەرچ دراونەتەوە. (01:34)
- ئێستا ٤٢% ی ماڵپەڕەکانی جیهان پشتبەستن بە وۆردپرێس، چی وادەکات ماڵپەڕەکان پارێزراوتربن؟ (22:16)
- شکستی فەیسبووک و گووگڵ لە بەرپەرچدانەوەی بانگەشە و بازرگانییە ساختەکان، تا چەند زیانبەخش بوون بۆ بەکارهێنەران؟ (32:40)
- پلانەکانی فەیسبووک سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ئێراق. (57:53)
- کتێبێک بۆ فێربوونی پڕۆگرامسازی بە زمانی جاڤا. (59:29)
- وەشانی نوێی دێبیان. (01:06:07)
- وەشانی نوێی Debian Edu (01:12:09)
- لەگەڵ چەندین بابەت و تەوەری تر کە خراونەتە بەرباس و وتووێژ.
پشووی چاوگ - ئەڵقەی 6 - چۆن دەبیت بە زۆردار؟ ئایا ڕووداوەکانی ژیان ڕێکەوتن؟
- بەکەم تەماشاکردنی زمانی کوردی و تێکەڵکردنی وشەی بیانیی بەتایبەتی ئینگلیزی لەکاتی گفتوگۆدا، هەروەها دیاردە دەروونییەکانی خۆبەکەم زانین. (02:05)
- زنجیرە و فیلمەکان
- زنجیرەی (قید مجهول) (24:24)
- زنجیرەی (How to Become a Tyrant) (28:58)
- زنجیرەی (Cabins in the Wild) (33:38)
- زنجیرەی (Devs) (37:00)
- زنجیرەی (Peaky Blinders) (43:57)
- فیلمی (F9: The Fast Saga) (46:17)
- زنجیرەی (One Punch Man) (47:00)
- فیلمی (The Courier) (50:21)
- زنجیرەی (عوالم خفية) (54:02)
- یاری و ئامێرەکانی یاریکردن
- کەمبوونەوە و دەستنەکەوتنی کارتی گرافیک (56:50)
- ڤاڵڤ کۆنسوڵی نوێی بە ستیمەوە پیشاندا (01:04:47)
- دەربارەی نینتێندۆ سویچ (01:05:34)
- دەربارەی ئێنڤیدیا شیڵد (01:11:40)
- دەربارەی گووگڵ ستادیا، ئایا پڕۆژەیەکی سەرکەوتووە؟ (01:14:10)
- لەگەڵ چەندین بابەت و تەوەری تر کە خراونەتە بەرباس و وتووێژ.
ئەڵقەی 11 – (وهرزی سێیەم) – چاوگ بەشێوازێکی نوێ دەستپێدەکاتەوە
- پۆدکاستی چاوگ دووبارە دەستپێدەکاتەوە، پلان و بەرنامە نوێیەکانمان چین؟ (06:37)
- ئەڵقەی ڕەنگاڵە بۆ قسەکردن لەسەر زنجیرە و فیلم و ناساندنی کتێب، لە پشووی چاوگ. (07:20)
- بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی دەربارەی سەرچاوەکراوە، پیشاندانی وێنە گەورەکە و ناساندنی تەواوی پڕۆژە سەرچاوەکراوەکان. (16:31)
- بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی دایک و باوکان، بۆ پەروەردەیەکی تەندرووست لە بابەتە تەکنەلۆجییەکان، چۆن دەستی منداڵەکانمان بگرین تا لە داهاتوودا ببنە کەسانی شارەزا؟ (27:45)
- وەڵامی هەندێک لە پرسیاری گوێگران. (30:02)
- کارکردنی مەکینەکانی گەڕان و کۆکردنەوەی زانیاریی بەکارهێنەران. (40:10)
- لەگەڵ چەندین بابەت و تەوەری تر کە خراونەتە بەرباس و وتووێژ.
بەشداربووان:
- سیامەند نەریمان
- ئالان هیلال
- ئاراس نوری
- هاوکار خەلیل
- بڕوا سەلام
- ڕێبین سەربەست
ئەڵقەی 10 – (وهرزی سێیەم) – داهاتووی ئامێر و سیستەم و وێبگەڕەکان
- چەند باسێکی گشتیی لەسەر کارکردن لە ماڵەوە و تێکچوونی کاتی کارکردن و خەوتن و لایەنە خراپەکانی. (04:50)
- بەناوبانگترین وێبگەڕەکانی ساڵی 2021 پەیوەندی بە ژمارەی بەکارهێنەرانی مۆبایل و کۆمپیوتەر. (13:00)
- هەوڵەکاتی یەکیەتی ئەوروپا بەرامبەر قۆرغکاری کۆمپانیا زەبەلاحەکان ئایا لە داهاتوودا کۆمپانیایەک دەتوانێت ڕکابەرییان بکات؟ (25:07)
- ڕێژەی هەلی کار بۆ بواری ژیری دەستکرد ڕوو لە زیادبوونە. (49:10)
- گرێبەستی نێوان کۆمپانیای هواوی و وەزارەتی پەروەردە. (50:52)
- گوێگر و پەخشەری پۆدکاست بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. (56:21)
- لەگەڵ چەندین بابەت و تەوەری تر کە خراونەتە بەرباس و وتووێژ.
بەشداربووان:
- ئالان هیلال
- ئاراس نوری
- ڕێبین سەربەست
- سیامەند نەریمان
- بڕوا سەلام
پۆدکاستی چاوگ - ئەڵقەی 9 - جیهان بەبێ شەکرۆکەکانی لایانی سێیەم چۆن دەبێت؟
- ئەو بەرنامانەی کاری دەنگی و ڕەنگی دەکەن ئەپڵ تەگەرە دەخاتەپێش دەسەڵاتەکانی. (2:45)
- حوکمەتی ئەڵمانیا بەنیازی سیستەمی خانەخویی ناوەخۆییە (کڵاود) بۆ پاشەکەتی زانیارییەکان. (12:22)
- یادی کۆچی داوی شاعیری گەورەی کورد هێمن موکریانی و کێشەی بەشیک لە هۆندراوەی گۆرانی کوردییەکان. (17:24)
- زمانی ڕەست خەریکە دەبێتە ستاندار. (22:43)
- دراوی دۆچکۆین نرخی بەشەکانی بەرزبۆتەوە. (32:08)
- جیهان بەبێ شەکرۆکەکانی لایانی سێیەم چۆن دەبێت؟ (36:28)
- ئایا شتی خۆرایی باشترە؟ (41:10)
- ئۆبنتو بە وەشانی 6.04 (55:20)
- سۆنی بە مۆبایلی Xperia 1 III دەرکوەتەوە. (1:05:35)
- لەگەڵ چەندین بابەت و تەوەری تر کە خراونەتە بەرباس و وتووێژ.
بەشداربووان:
- هاوکار خەلیل
- ڕێبین سەربەست
- ئاڵان هیلال
- سیامەند نەریمان
- بڕوا سەلام
ڕاژەکانی پۆدکاستی چاوگ لە:
کەناڵی سەرەکی پۆدکاستی چاوگ لە YouTube
————————————————————————————————————
لەسەر تونئین، کە یەکێک لە گەورەترین سەنتەر و پۆدکاستی جیهانییە:
http://tun.in/pigDz
یاخود لە ئایتونسی ئەپڵ کە بە فەرمی ڕێگەی داوە:
https://tinyurl.com/chawg-itunes
یانیش لە کەناڵی چاوگ لە یوتیوب:
http://www.youtube.com/c/ChawgOrgCast
http://Facebook.com/chawg http://Twitter.com/chawg
پشووی چاوگ - ئەڵقەی 5 - تێگەیشتن لە ناس و چۆنییەتی کارکردنی
- کورتە باسێک لەسەر ناس NAS و چۆنییەتی پاراستن و ئەرشیفکردنی زانیاری و داتاکان. (14:50)
- کێشەی دزەپێکرانی داتاکانی فەیسبووک. (30:56)
- کێشەی کۆمپیوتەر و سیستەمی کۆمپیوتەرەکانی بەشێک لە زانکۆکانی کوردستان، چۆن چارە بکرێت؟ (32:42)
- ئێڵ جی (LG) کۆتایی بە هێڵی بەرهەمهێنانی تەلەفوونی زیرەک دا، هۆکارەکانی چیە؟ (58:05)
- لەگەڵ چەندین بابەت و تەوەری تر کە خراونەتە بەرباس و وتووێژ.
بەشداربووان:
- هاوکار خەلیل
- ڕێبین سەربەست
- سیامەند نەریمان
- بڕوا سەلام
—————————————————————————————————————
لەسەر تونئین، کە یەکێک لە گەورەترین سەنتەر و پۆدکاستی جیهانییە:
http://tun.in/pigDz
یاخود لە ئایتونسی ئەپڵ کە بە فەرمی ڕێگەی داوە:
https://tinyurl.com/chawg-itunes
یانیش لە کەناڵی چاوگ لە یوتیوب:
http://www.youtube.com/c/ChawgOrgCast
http://Facebook.com/chawg http://Twitter.com/chawg
—————————————————————————————————————
واتا، لەسەر هەر مۆبایل و سیستەمێک بیت، دەتوانی بە ئاسانی گوێبیستی پۆدکاستەکە ببی و بەردەوام ئاگاداری ئەڵقە و نوێکارییەکانی بیت.
#ChawgPodcast #chawg #پۆدکاست #چاوگ #فیزیا #مێتافیزیک #چاوگ #پۆدکاست
ئەڵقەی 8 – (وهرزی سێیەم) – بڵاگ چییە و چۆن دەبیت بە بڵاگەرێکی سەرکەوتوو؟
- گۆگڵ بە چیپی خۆیەوە بەرهەمەکانی بڵاو دەکاتەوە. (4:02)
- لە ساڵی ١٩٩٤ و ماڵپەڕە تاکەکەسییەکەی جەستن هۆڵەوە بۆ زیاتر لە ٧ ملیۆن بابەتی ڕۆژانە لە ساڵی ٢٠٢١. (29:31)
- بۆ دەبێت گرنگی بە بڵاگ بدەین؟
- چەند بنەما و خاڵێکی گرنگ تا بتوانین دەست بکەین بە بڵاگ.
- لە کوردستان و عێراق بڵاگ دەتوانێت ببێتە سەرچاوەی داهاتی ژیان؟
لەگەڵ چەندین بابەت و تەوەری تر کە خراوەنتە بەرباس و وتووێژ.
بەشداربووان:
- هاوکار خەلیل
- ڕێبین سەربەست
- سیامەند نەریمان
- ئالان هیلال
- ئاراس نوری
- بڕوا سەلام
لەم شوێنانە ڕاژە کراوە:
—————————————————————————————————————
لەسەر تونئین، کە یەکێک لە گەورەترین سەنتەر و بۆدکاستی جیهانییە:
http://tun.in/pigDz
یاخود لە ئایتونسی ئەپڵ کە بە فەرمی ڕێگەی داوە:
https://tinyurl.com/chawg-itunes
یانیش لە کەناڵی چاوگ لە یوتوب:
http://www.youtube.com/c/ChawgOrgCast
http://Facebook.com/chawg http://Twitter.com/chawg
—————————————————————————————————————
واتا، لەسەر هەر مۆبایل و سیستەمێک بیت، دەتوانی بە ئاسانی گوێبیستی پۆدکاستەکە ببی و بەردەوام ئاگاداری ئەڵقە و نوێکارییەکانی بیت.
#ChawgPodcast #chawg #پۆدکاست #چاوگ #فیزیا #مێتافیزیک #چاوگ #پۆدکاست
پشووی چاوگ - ئەڵقەی 4 - کاتژمێری دەستی زیرەک
. کاتژمێری دەستی زیرەک/هۆشیار بوەتە پێویستییەک بۆ ژیانی ڕۆژانەو جموجۆڵ هەورەها هەرزان لە نرخدا. (0:42)
٢. بۆچی بەرهەمی وەکو ئایپاد تۆکمەتر و بەرگەی زیاتر دەگرن لەڕوی پاتری و خاوبوونەوە وەک لە ئەندرۆید. ی(21:22)
٣. وەشانی نوێی گنۆم ٤٠و هەروەها gnomeOS وە هەروەها چەند ڕومێزێکی تری سوکەڵە. (35:51)
٤. زۆر بڵێی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و قسە کردن لەسەر هەموو شت لەلایەن زۆربەی هاوڵاتییانەوە: کوشتنی بەرازەکە، قسەوتن بە سەڵاحەدینی ئەیوبی..هتد. (57:23)
ئهمانهو و چهند بابەتی تر خراونهته بهر باس و وتوێژ.
بەشداربووان:
- هاوکار خەلیل
- ئالان هیلال
- سیامەند نەریمان
- بڕوا سەلام
لەم شوێنانە ڕاژە کراوە:
—————————————————————————————————————
لەسەر تونئین، کە یەکێک لە گەورەترین سەنتەر و بۆدکاستی جیهانییە:
http://tun.in/pigDz
یاخود لە ئایتونسی ئەپڵ کە بە فەرمی ڕێگەی داوە:
https://tinyurl.com/chawg-itunes
یانیش لە کەناڵی چاوگ لە یوتوب:
http://www.youtube.com/c/ChawgOrgCast
http://Facebook.com/chawg http://Twitter.com/chawg
—————————————————————————————————————
واتا، لەسەر هەر مۆبایل و سیستەمێک بیت، دەتوانی بە ئاسانی گوێبیستی پۆدکاستەکە ببی و بەردەوام ئاگاداری ئەڵقە و نوێکارییەکانی بیت.
#ChawgPodcast #chawg #پۆدکاست #چاوگ #فیزیا #مێتافیزیک #چاوگ #پۆدکاست
پشووی چاوگ - ئەڵقەی 3 - یاسای 10 هەزار کاتژمێر!
- لابردنی بەخشین لە پاتریۆن بۆ چاوگ، بۆچی؟ (13:18)
- گەیاندنی زانیاری هەڵە لەسەر بیتکۆینو بلۆکچەین لەلایان د. خالید محمد. (16:37)
- بەکەم تەماشاکردنی زمانی دایک. چ قازانجێک دەکەین لە دورکەوتنەوەی یان کردومانە؟ (20:29)
- مرۆڤ و لێهاتوویی و یاسای ١٠٠٠٠ کاتژمێر. (40:18)
- مرۆڤ لە نێوان ڕابردوو و لێهاتوویی و داهاتوودا.
- پەلەکردنی خەڵکی لەوەی زوو پێت بڵێن کە چی دەزانن.
- زانستی زۆرتر و گۆشەگیریی زیاتر. - هێرشکی سایبەر بۆ سەر پەرلەمانی نەرویج. (59:38)
بەشداربووان: - هاوکار خەلەل
- ڕێبین سەربەست
- سیامەند نەریمان
- لەم شوێنانە ڕاژە کراوە:
—————————————————————————————————————
لەسەر تونئین، کە یەکێک لە گەورەترین سەنتەر و بۆدکاستی جیهانییە:
http://tun.in/pigDz
یاخود لە ئایتونسی ئەپڵ کە بە فەرمی ڕێگەی داوە:
https://tinyurl.com/chawg-itunes
یانیش لە کەناڵی چاوگ لە یوتوب:
http://www.youtube.com/c/ChawgOrgCast
http://Facebook.com/chawg http://Twitter.com/chawg
—————————————————————————————————————
واتا، لەسەر هەر مۆبایل و سیستەمێک بیت، دەتوانی بە ئاسانی گوێبیستی پۆدکاستەکە ببی و بەردەوام ئاگاداری ئەڵقە و نوێکارییەکانی بیت.
#ChawgPodcast #chawg #پۆدکاست #چاوگ #فیزیا #مێتافیزیک #چاوگ #پۆدکاست
ئەڵقەی 7 – (وهرزی سێیەم) – تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبێت بە پارە؟!
- ئایا (Super Follow)ی توویتەر و (Fan subscriptions)ی فەیسبووک، داهاتووی تۆڕی کۆمەڵایەتی بێبەرامبەر بۆ کوێ دەبەن؟ (3:07)
- لینۆکس لەسەر مەریخ. (33:38)
- ویکیدراوە/ویکیداتا چییە؟ بۆ ئێستا و داهاتوو چی پێدەکرێت؟ (57:22)
- وەشەنی نوێی وۆردپرێس. (1:07:30)
لەگەڵ چەندین بابەت و تەوەری تر کە خراوەنتە بەرباس و وتووێژ.
بەشداربووان: - هاوکار خەلیل
- ڕێبین سەربەست
- سیامەند نەریمان
- بڕوا سەلام
لەم شوێنانە ڕاژە کراوە:
—————————————————————————————————————
لەسەر تونئین، کە یەکێک لە گەورەترین سەنتەر و بۆدکاستی جیهانییە:
http://tun.in/pigDz
یاخود لە ئایتونسی ئەپڵ کە بە فەرمی ڕێگەی داوە:
https://tinyurl.com/chawg-itunes
یانیش لە کەناڵی چاوگ لە یوتوب:
http://www.youtube.com/c/ChawgOrgCast
http://Facebook.com/chawg http://Twitter.com/chawg
—————————————————————————————————————
واتا، لەسەر هەر مۆبایل و سیستەمێک بیت، دەتوانی بە ئاسانی گوێبیستی پۆدکاستەکە ببی و بەردەوام ئاگاداری ئەڵقە و نوێکارییەکانی بیت.
#ChawgPodcast #chawg #پۆدکاست #چاوگ #فیزیا #مێتافیزیک #چاوگ #پۆدکاست
ئەڵقەی 6 – (وهرزی سێیەم) – پڕۆژە نوێەکەی ناسا و چوونە سەر مەریخ
- کورتە باسێک لەسەر زمانی کوردی و کێشەکانی تاکی کورد لە دەرەوەی وڵات. (1:40)
- پڕۆژە نوێەکەی ناسا چ نرخێکی هەیە بۆ مرۆڤایەتی؟ (20:50)
- گنۆم کۆگای داگرتنی پرۆگرامەکانی شێوەیەکی نوێ وەردەگرێت. (41:45)
- چیتر سیستەمی کارپێکردنی ماک لە پلەی دووەم نییە لە سیستەمەکانی کارپێکردن بۆ ڕوومێز. (47:16)
- پرۆگرامێکی سەربەخۆ بە زمانی رەست نوسراوە بۆ لێدانی سپۆتیفای. (45:47)
- سیستەمی فوشیای گووگڵ ئێستا پرۆگرامەکانی لینوکس بەسەربەخۆ دەتوانرێت کاری پێ بکرێت. (59:45)
- ئینتەرنێت خزمەتگوزاری گرانتر کردووە لە زەمەنی بێ نێت.
لەگەڵ چەندین بابەت و تەوەری تر کە خراوەنتە بەرباس و وتووێژ.
بەشداربووان: - هاوکار خەلیل
- ڕێبین سەربەست
- سیامەند نەریمان
- بڕوا سەلام
- لەم شوێنانە ڕاژە کراوە:
—————————————————————————————————————
لەسەر تونئین، کە یەکێک لە گەورەترین سەنتەر و بۆدکاستی جیهانییە:
http://tun.in/pigDz
یاخود لە ئایتونسی ئەپڵ کە بە فەرمی ڕێگەی داوە:
https://tinyurl.com/chawg-itunes
یانیش لە کەناڵی چاوگ لە یوتوب:
http://www.youtube.com/c/ChawgOrgCast
http://Facebook.com/chawg http://Twitter.com/chawg
—————————————————————————————————————
واتا، لەسەر هەر مۆبایل و سیستەمێک بیت، دەتوانی بە ئاسانی گوێبیستی پۆدکاستەکە ببی و بەردەوام ئاگاداری ئەڵقە و نوێکارییەکانی بیت.
#ChawgPodcast #chawg #پۆدکاست #چاوگ #فیزیا #مێتافیزیک #چاوگ #پۆدکاست
پشووی چاوگ - ئەڵقەی 2 - ڕەگەزپەرستی
- نووسین بەرپرسیارییە.
- ڕەگەزپەرستی لەگەڵ کام یاسا دەگونجێت؟
- تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چۆن ڕێگری لە ڕەگەزپەرستی دەکەن؟
- یاساکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان حەقیقیین و بۆ هەموو کەسێکە یاخود یاسای لاستیکین؟
- ئازادی ڕادەربڕین و ڕەگەزپەرستی.
- کێ بەرژەواندی کۆمپانیاکان دەپارێزێت؟
- توڵ و ئامرازی خۆڕایی دەستکەوتی بۆخاوەنەکەی هەیە؟
ئەمانەو چەندین بابەتی تر گفتوگۆی لەسەر کراوە.
- بەشداربووان:
- هاوکار خەلەل
- ڕێبین سەربەست
- سیامەند نەریمان
- بڕوا سەلام
- لەم شوێنانە ڕاژە کراوە:
—————————————————————————————————————
لەسەر تونئین، کە یەکێک لە گەورەترین سەنتەر و بۆدکاستی جیهانییە:
http://tun.in/pigDz
یاخود لە ئایتونسی ئەپڵ کە بە فەرمی ڕێگەی داوە:
https://tinyurl.com/chawg-itunes
یانیش لە کەناڵی چاوگ لە یوتوب:
http://www.youtube.com/c/ChawgOrgCast
http://Facebook.com/chawg http://Twitter.com/chawg
—————————————————————————————————————
واتا، لەسەر هەر مۆبایل و سیستەمێک بیت، دەتوانی بە ئاسانی گوێبیستی پۆدکاستەکە ببی و بەردەوام ئاگاداری ئەڵقە و نوێکارییەکانی بیت.
#ChawgPodcast #chawg #پۆدکاست #چاوگ #فیزیا #مێتافیزیک #چاوگ #پۆدکاست
ئەڵقەی 5 – (وهرزی سێیەم) –ڕیکلام وەک ساخکردنەوەی بەرهەمی زبالە!
- فەیسبووک بەمزووانە دەست دەکات بە تاقیکردنەوەی چارەسەرێکی نوێ بەناوی دەسەڵاتی بەدەرکردنی بابەت (Topic Exclusion Controls) ـ (11:24)
- فەیسبووک پێی وایە Conversions API چارەسەرێکی گوونجاوە، بۆ شکاندنی ئەو بەربەستانەی کە ئەپڵ و وێبگەڕەکان درووستیان کردووە. (30:02)
- فەیسبووک دەست دەکات بە ناردنی وریاکەرەوەکانی (Notifications) بۆ سەرجەم ئامێرەکانی ئەپڵ بۆ ئەوەی بەکارهێنەران ڕێگە لە شوێنکەوتن (Tracking) نەگرن.
- شاومی ئامێر/تەکنەلۆژیای بارگاویکردنەوەی بێتەل بەڕێگای هەوا ڕاگەیاند. (38:47)
- ئایا تەختەکلیلی ئەنجومەنی وەزیران و چاوگ جیاوازە؟ (55:38)
- لەم شوێنانە ڕاژە کراوە:
—————————————————————————————————————
لەسەر تونئین، کە یەکێک لە گەورەترین سەنتەر و بۆدکاستی جیهانییە:
http://tun.in/pigDz
یاخود لە ئایتونسی ئەپڵ کە بە فەرمی ڕێگەی داوە:
https://tinyurl.com/chawg-itunes
یانیش لە کەناڵی چاوگ لە یوتوب:
http://www.youtube.com/c/ChawgOrgCast
http://Facebook.com/chawg http://Twitter.com/chawg
—————————————————————————————————————
واتا، لەسەر هەر مۆبایل و سیستەمێک بیت، دەتوانی بە ئاسانی گوێبیستی پۆدکاستەکە ببی و بەردەوام ئاگاداری ئەڵقە و نوێکارییەکانی بیت.
#ChawgPodcast #chawg #پۆدکاست #چاوگ #فیزیا #مێتافیزیک #چاوگ #پۆدکاست